وێبلاگی یاریگا له‌مڕۆوه به‌دواوه داده‌خرێ چونكه وێبلاگی یاریگا ته‌واوكه‌ری مالپه‌ری یاریگا بوو ،له كۆتاییداهیوادارین خزمه‌تێكی بچوكی وه‌رزشدۆستانی كوردستان‌مان كردبێ له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌والی وه‌رزشی
له میانه‌ی یاریه‌کانی خولی ئیسپانیادا دوێنێ شه‌و چه‌ند یاریه‌ک به‌ڕێوه چوو،تێیدا یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگای خۆی به‌رامبه‌ربو به‌رامبه‌ر ڤالانسیا به ئه‌نجامی 2-2 .
له خوله‌کی 21 دا یانه‌ی ڤالانسیا په‌نارتیه‌کی بۆ گیرا و له ئه‌نجامدا یاریزان راول تامدۆ توانی گۆڵی یه‌که‌می ڤالانسیا تۆمار بکات،به‌ڵام خۆشی هه‌نده‌رانی ڤالانسیا زۆری ناخایاند و له خوله‌کی 25 راول گۆنزالز توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بکات ئه‌نجامه‌که یه‌کسان بکاته‌وه
له خوله‌کی 31 یاریزان گارسیا گۆڵی دوه‌می ڤالانسیای تۆمار کرد بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵی ده‌دا ئه‌نجامه‌که یه‌کسان بکاته‌وه ئه‌وه بوو یاریزان راول جارێکی تر گۆڵیانه‌ی ڤالانسیای هه‌ژاندو گۆڵی دوه‌می بۆ یانه‌ی مه‌له‌کی تۆمار کرد ئه‌م گێمه به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو وه له گێمی دوه‌میشداهیچ گۆڵێک تۆمار نه‌کرا هه‌ردوو یانه‌ش به یه‌ک خاڵ رازی بوون.
ئه‌نجامی یاریه‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه بوو:
دیپۆرتیڤۆلاکرۆنیاx ریکارتیڤۆ1-0
ئۆساسۆناx رایسینگ ساندێتار0-1
ریال مایۆرکاx سپۆرتگ خیوخن0-2
سیڤلیاx ئه‌نته‌لتیک بیلباو4-0
خیتافیx ئه‌لمێریا2-2
ریکارتیڤیx مه‌لقا0-4
به‌له‌د وه‌لیدx ڤالانسیا0-1
له میانه‌ی یاریه‌کانی خولی ئینگلیزی دوێنێ شه‌و چه‌ند یاریه‌ک به‌ڕێوه چوو،تێیدا یانه‌ی مانجسته‌ر ستی له نێو یاریای خۆی نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ و به ئه‌نجامی 2-3 به‌رامبه‌ر یانی لیڤه‌ر پول دۆرا،دوو گۆله‌که‌ی مان ستی له لایه‌ن پیته‌ر کراوش و خافێر گاریدۆ تۆمارکران،3 گۆڵه‌که‌ی لیڤه‌رپولیش 2 گۆڵ تۆرێس گۆڵێکیش کاوت.
له یاریه‌ک تردا یانه‌ی چێڵسی له نێو یاریگای خۆی به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ به‌رمبه‌ر له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای برده‌وه گۆڵه‌کانیش له‌لایه‌ن جۆیکۆل و ئه‌نێلکا تۆمار کران.
ئه‌نجامی یاریه‌کانی تریش به‌م شیوه‌یه بوو
وێستهام x بۆڵتۆن1-3
تۆینهامx هال ستی0-1
پۆرت سمۆسx ستۆک ستی 2-1
ئیڤه‌رتۆنx نیوکاستل 2-2
دوێنێ شه‌و له میانه‌ی یاریه‌کانی خولی ئیتالیا چه‌ند یاریه‌ک به‌ڕێوه چوو،تێیدا زۆربه‌ی یانه به‌هیزه‌کان نه‌یانتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
یانه‌ی میلان له نێو یاریگای کالیاری نیتوانی سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێ و به‌ڵکو یاریه‌که به به‌رامبه‌ر بوون کۆتایی پێ هات به ئه‌نجامی 0-0 به 1 خاڵ رازی بوون.
له یاریه‌کی تردا یوڤی نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێ له نێو یاریگای خۆی به ئه‌نجامی 1-2 دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر پالمێریۆ.
وه یانه‌ی رۆما به گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی سینیا دۆڕا.
ئه‌نجامی یاریه‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه بوو.
ئه‌ودینزیx تۆرینۆ2-0
ریجیناx کاتانیا1-1
جه‌نه‌واxناپۆلی3-2
کیفۆ فیورینیاx فیونرتینیا0-2
ئه‌تلانتاx سامبۆردیا4-2
جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دژی "ڕامۆن كاڵدیرۆن"ی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یانن و داوای وازهێنان له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
سایتی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی له‌ڕاپرسیه‌كیدا كه‌له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ئه‌نجامیداوه ئه‌وه‌ی بلاوكردۆته‌وه كه زۆرێك له‌جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌رۆكایه‌تی كاڵدیرۆن ڕازی نین و داوای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
ڕاپرسیه‌كه به‌پرسیاری "ئایا به‌سه‌رۆكایه‌تی كاڵدیرۆن ڕازیت؟" ئه‌نجامدراوه‌و تێیدا %44 به‌به‌ڵی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا %56 به‌نه‌خێرو دژی سه‌رۆكایه‌تی كردنی یانه‌كه‌ن له‌لایه‌ن كاڵدیرۆنه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌سازی بۆ یاریه‌كانی جامی كه‌نداوی نۆزده‌هه‌م، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی بڕیاره له‌گه‌ڵ ڤێرای ڕاهێنه‌ر گفتوگۆ بكات.
به‌پێی وته‌ی "ئه‌حمه‌د عه‌باس" ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی، بڕیاره یه‌كێتی ناوبراو پاش چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڤێرای ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی بۆ خاكی عێراق، گفتوگۆكان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌سازی بۆ پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی نۆزده‌هه‌م له‌گه‌ڵ ڤێرای به‌ڕازیلی ده‌ست پێبكات.
ناوبراو له‌لێدوانێكیدا بۆ "اصوات العراق" ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه گفتوگۆكان پاش كۆتایی هاتنی مۆڵ‌ته‌كه‌ی ڤێرا ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ به‌رنامه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه دابڕێژرێت.
ئه‌زمه‌ر:دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو له‌میانی كێبركێكانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی لالیگای ئیسپانیدا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید له‌یاریه‌كی به‌هێزو دێربی ئاسادا به‌یه‌ك گه‌شتن، كه‌تێیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانی به‌تۆماركردنی شه‌ش گۆڵ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
یاریه‌كه له‌یاریگای "كامپ نۆ"ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌مداو له‌خوله‌كی "4" ڕافایل ماركێزی مه‌كسیكی توانی به‌لێدانی سه‌ر یه‌كه‌مین گۆڵی به‌رشه‌لۆنه تۆماربكات، پاش ته‌نها خوله‌كێك له‌م گۆڵه به‌هۆی هێرش كردنه سه‌ر میسی ئه‌رجه‌نتینی له‌نێو هێڵی سزادا داوه‌ری یاریه‌كه لێدانێكی سزای بۆ به‌رشه‌لۆنه هه‌ژماركرد كه‌تێیدا ساموێل ئیتۆ كامیرۆنی زۆر سه‌ركه‌وتووانه توانی گۆڵی پێ تۆماربكات و یانه‌كه‌ی پێشبخات، دواتر و پاش ته‌نها سێ خوله‌ك له‌م گۆڵه "لیۆنێل میسی" ئه‌رجه‌نتینی توانی به‌لێدانێكی زۆر جوان گۆڵی سێهه‌می به‌رشه‌لۆنه تۆماربكات و یانه‌ی به‌رامبه‌ر بێهیوا بكات، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید له‌خوله‌كی "13" توانی گۆڵی یه‌كه‌می خۆی له‌ڕێی "ماكسی" ئه‌رجه‌نتینی تۆماربكات، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌تۆماركردنی گۆڵ‌نه‌وه‌ستاون و به‌رده‌وام یاریزانانی هێرشیان ده‌برده سه‌ر گۆڵی "كوپێت"ی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی "18" دیسانه‌وه ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی گۆڵێكی دیكه‌ی تۆماربكات و ژماره‌ی گۆڵكانی به‌رشه‌ی گه‌یانده چوار گۆڵ، پاش ده خوله‌ك له‌م گۆڵه به‌لێهاتویی یاریزانی به‌توانای ئیسپانی "ئینێستا" "گودیانسۆن"ی ئایسله‌ندی توانی گۆڵی پێنجه‌می یانه‌كه‌ی تۆماربكات، گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات، له‌گێمی دووه‌مدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌پێجه‌وانه‌ی زۆربه‌ی بۆچونه‌كان له‌بری به‌رگریكردن له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌هێرش بردن به‌رده‌وامبوو ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی "73" له‌ڕێی یاریزانی به‌توانای فه‌ره‌نسی "تێری هێنری" گۆڵی شه‌شه‌می خۆیان تۆماركرد‌و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌یه‌كی به‌هێزی وه‌ك ئه‌تڵ‌تیكۆ به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 13 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی دوه‌می ڕیزبه‌ندی داگیركرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م یاریه هه‌ردو یانه‌ی "ڤیاڕیاڵ"ی پێشه‌نگ و "ڕیاڵ بیتس" له‌یاریه‌كی به‌هێزدا به‌یه‌ك گه‌شتن، ئه‌م یاریه به‌سودی یانه‌ی ڤیاڕیاڵ كۆتایی هات به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك، هه‌رچه‌نده یانه‌ی ڕیاڵ بیتس له‌سه‌ره‌تاكانی گێمی یه‌كه‌مدا له‌ڕێی "دامیا" گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد، به‌لام له‌كۆتاییه‌كانی یاریه‌كه‌داو له‌خوله‌كی "69 و 70"دا یانه‌ی ڤیاڕیاڵ توانی دوو گۆڵ له‌ڕێی یاریزانان "گۆنزالۆ و لۆرێنتی" تۆماربكات و سه‌ركه‌وتن له‌یانه‌ی به‌رامبه‌ر بسه‌نێته‌وه‌و سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ستبهێنێت، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ڤیاڕیاڵ به‌كۆی 16 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گرته‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌ویش ئه‌م یاریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامبدرێن:
ڕیكریاتیڤۆ * مه‌له‌گا ، گیتافی * ئه‌لمیریا ، ئیشیلیه * بلباو ، مایۆركا * خیخۆن ، ئۆساسۆنا * ڕایسینگ ، دیپیۆرتیڤۆ ، نۆمانسیا ، به‌له‌د وه‌لید * فالنسیا ، ئیسپانیۆل * ڕیاڵ مه‌درید.
ئینزاگی به‌تۆماركردنی گۆڵێك یانه‌ی لازیۆی له‌دۆڕان پاراست و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانیش سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
دوێنێ كۆتایی به‌و دوو یاریه هات كه‌له‌میانی كێبركێكانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی كاڵچۆی ئیتاڵی له‌نێوان یانه‌كانی "لازیۆ و لیچی" له‌لایه‌ك و "ئه‌نته‌رمیلان و بۆلۆنا" له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجامدران كه‌تێیدا یانه‌ی لازیۆو لیچی به‌ئه‌نجامی گۆڵێك بۆ هه‌ردولا یه‌كسان بوون و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانیش به‌تۆماركردنی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به‌یانه‌ی بۆڵۆنا هێنا.
له‌یاری یه‌كه‌مدا هه‌رچه‌نده یانه‌ی لازیۆ له‌سه‌ره‌تاكانی گێمی یه‌كه‌مدا گۆڵێكی لێتۆماركرا به‌لام له‌كۆتاییه‌كانی یاریه‌كه‌دا توانی له‌ڕێی سیمۆنی ئینزگایه‌وه ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه‌و دوو خاڵ له‌یانه‌ی به‌رامبه‌ر بسه‌نێته‌وه‌و خاڵێك به‌ده‌ستبهێنێت، به‌مه‌ش یانه‌ی لازیۆ به‌كۆی 13 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌دوو گۆڵی یاریزانان "ئیبراهیمۆڤیچ و ئه‌دریانۆ" توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی بۆڵۆنا به‌ده‌ستبهێنێت و كۆی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 13 خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی لازیۆو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گرت.
یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌دواساته‌كانی یاری له‌لێواری مه‌رگ خۆی ڕزگاركردو یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی پاڵه‌وانیش سه‌ركه‌وتنێكی نوێی تۆماركرد.
له‌میانی كێبركێكانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پریمه‌رلیگای ئینگلیزی‌دا چه‌ند یاریه‌كی به‌هێز ئه‌نجامدران كه‌تێیدا یانه‌ی ئه‌رسناڵ به‌گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌نده‌رلاند یه‌كسان بوو هه‌روه‌ها یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدیش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی بلاكبێرن به‌ده‌ستبهێنێت.
یانه‌ی ئه‌رسناڵ هه‌رچه‌ند تاخوله‌كه‌كانی كۆتایی یاریه‌كه به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌دوا بوو به‌لام پێش لێدانی فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه یاریزانی به‌توانای ئیسپانی "فابریگاس" توانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه‌و یانه‌كه‌ی له‌دۆڕان بپارێزێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی پاڵه‌وانی وه‌رزی پێشوو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌دوو گۆڵی یاریزانان "وێست براون و ڕۆنی" توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی بلاكبێرن تۆماربكات و سێ خاڵی گرنك كۆبكاته‌وه.
جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م یاریانه‌ی خواره‌وه به‌م ئه‌نجامانه كۆتاییان هات:
ویگان 0*1 میدڵزبره ، وێست برۆمیچ 1*0 فۆڵهام.
ئه‌زمه‌ر:بڕیاره عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی سه‌ردانی جۆزیف پلاته‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی بكات.
به‌مه‌به‌ستی داواكری بۆ پیویستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی بڕیاره سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو عه‌لی ده‌باغی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراقی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته زیورخی پایته‌ختی سویسرا‌و چاوی به "جۆزیف پلاته‌ر"ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی "فیفا" بكه‌وێت.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا عه‌لی ده‌بغ سه‌ره‌ڕای پشت ڕاستكردنه‌ه‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان به‌پێی ده‌ستوری عێراقی و هاوتا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش وا پێویست ده‌كات ڕای یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی فیفا ده‌رنه‌چێت.
به‌یانی هه‌فته‌یه‌کی نوێ له خولی ئیسپانی و ئیتالی و ئینگلیزی به‌ڕێوه ده‌چێ که تێیدا چه‌ند یاریه‌ک به‌ڕێوه ده‌چن.
له خولی ئیسپانیا دا کاتژمێر 10:00 به کات کوردستان یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆل ده‌کا،ئه‌م یاریه بۆ یانه‌ی مه‌له‌کی یاریه‌ی گران ئه‌بێ چونکه یانه‌ی ئیسپانیۆل یانه‌یه‌کی به‌هێزو خاوه‌ن یاریزانی به‌توانایه وا بڕیاره شنایده‌ریش له‌م یاره‌یه‌دا به‌ژداری بکات.
یاریه‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه:
6:00 ئۆساسۆنا x ریسینگ ساندێتار
6:00 خیتافیx ئه‌لمێریا
6:00 ریکارتیڤۆx مه‌ڵقا
6:00 دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیاx نۆماسیا
6:00 سیڤیلیاx ئه‌نته‌لتیک بیلباو
8:00 به‌له‌د وه‌کیدx ڤالانسیا
-----------------------------------------------
له خولی یتالیا کاتژمێر 9:30 به کاتی کوردستان یانه‌ی کالیاری له نێو یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی میلان ده‌کات له‌میانی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌م. ئه‌م یاریه‌ش بۆ میلان زۆر ئاسان نیه چونکه کالیاریش به هێزه.
یاریه‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه ده‌بێ:
4:00 ئه‌تلانتاx سامبدۆریا
4:00 رێجیناx کاتانیا
4:00 سیناx رۆما
4:00 جه‌نه‌واx ناپۆلی
4:00 یوڤانتۆسx پلمێریۆ
----------------------------------------------------------------------
له خولی ئینگلیزی دا کاتژمێر 5:00 به کاتی کوردستان یانی چێڵسی میوانداری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا ده‌کات له‌میانه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌فته‌م.
یارکانی تریش به‌م شیه‌وه‌یه:
3:30 وێست هامx بۆڵتۆن
5:00 پۆرتسمۆسx ستۆک ستی
5:00 تۆینهامx هال ستی
5:00 مانجسته‌ر ستیx لیڤه‌رپول
6:00 ئیڤه‌ر تۆنx نیوکاستل
ویسلی شنایده‌ری هۆڵه‌ندی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی پێده‌چێت سبه‌ینێ بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگاكان.
ڕۆژنامه ئیسپانیه‌كان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه پێده‌چێت له‌یاریه‌كه‌ی سبه‌ینێی هه‌ردو یانه‌ی "ڕیاڵ مه‌درید و ئیسپانیۆل" كه‌له‌میانی كێبركێكانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی لالیگای ئیسپانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت "ویسلی شنایده‌ر"ی هۆڵه‌ندی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بگڕێته‌وه نێو یاریگاكان.
ناوبراو كه‌ماوه‌ی دو مانگه به‌هۆی پێكانه‌وه له‌یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه له‌لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئێستا باری پێكانه‌كه‌ی زۆر باشه‌و له‌لایه‌ن پزیشكه تایبه‌ته‌كانیه‌وه سه‌رپشك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یاریه‌كه‌ی سبه‌ینێدا به‌شداری بكات.
وتیشی " گه‌ربێتو به‌یانی درێسی ژماره 10 نه‌پۆشم ده‌مرم، داوا ده‌كه‌م له‌شۆسته‌ری ڕاهێنه‌ر له‌و یاریه‌دا به‌شداریم پێبكات چونكه ئێستا هه‌ست به‌هیچ ئازارێك ناكه‌م.
ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی سزای ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌دات.
ڕۆژنامه ئیسپانیه‌كان ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڕیاریداوه به‌لێسه‌ندنی بڕێك پاره سزای "ساموێل ئیتۆ"ی كامیرۆنی و هێرشبه‌ری به‌توانای تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بلاوكرده‌وه كه‌سه‌پاندنی ئه‌و سزایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاماده‌نه‌بونی یاریزانی ناوبراو له‌و گه‌شته‌ی كه‌له‌ناو شاری "شاختار"ی ئۆكرانی بۆ یاریزانانی یانه‌كه سازدرابوو.
لای خۆشیه‌وه ساموێل ئیتۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌هۆكاری ئاماده‌نه‌بونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌زانینی كاتی ته‌واوی گه‌شته‌كه.
خافێر سافیۆلای ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕائول گۆنزالێس به به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئاره‌زووه‌كانی داده‌نێت.
له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "دایلی نیوز" خافێر سافیۆلای ئه‌رجه‌نتینی و یاریزان و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئاره‌زوو ده‌كات درێسی ژماره 7 بپۆشێت.
ناوبراو له‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ژماره 7 گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌میشه ئاره‌زووی كردوه ئه‌و ژماره‌یه له‌به‌ربكات، چونكه به‌ووته‌ی خۆی له‌یانه‌ی ریڤه‌رپلایت و به‌رشه‌لۆنه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینیش هه‌رئه‌و ژماره‌یه‌ی پۆشیوه.
وتیشی " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌یانه‌ی ریاڵ ژماره 18 ده‌پۆشم، به‌لام گه‌ر گۆڕانكاری بكه‌م له‌ژماره‌كه‌دا بێ هیچ پێچ و په‌نایه‌ك ژماره حه‌وت هه‌ڵده‌بژێرم، دڵنیاشم ئه‌مه كارێكی قورسه له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چونكه ڕائول گۆنزالێس خاوه‌نی ئه‌و ژماره‌یه‌و ئه‌و بووه‌ته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاره‌زووه‌مدا.
تێری هێنری فه‌ره‌نسی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی نایه‌وێت دژی یانه كۆنه‌كه‌ی بوه‌ستێته‌وه.
له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "سپۆرت لایف"ی به‌ریتانی "تێری هێنری" فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاره‌زوو ناكات دژی یانه‌ی ئه‌رسناڵ بوه‌ستێته‌وه كه‌سالانێكی درێژ له‌ڕیزه‌كانیدا یاری كردووه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی دوپاتكردووه كه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه دژی ئه‌رسناڵ ئه‌ركێكی قورسه‌و هرگیز بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه ڕۆژێك بێت و له‌دژی یانه كۆنه‌كه‌ی بجه‌نگێت.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریوناتدی ئینگلیزی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئینگلته‌راوه هێرشی كرایه سه‌ر.
ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی ئینگلیزی كه‌پڕفرۆشترین ڕۆژنامه‌ی ئه‌و وولاته‌یه به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی.
ڕۆژنامه‌كه به‌توندی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌دای یاریزانی ناوبراوی كردووه‌و به‌وه هێرشی كردۆته‌سه‌ر كه ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌رزی پێشوو گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ڕۆناڵدۆ ئێستا به‌جه‌سته له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ردایه به‌لام به‌ڕۆح و به‌دڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی رشیاڵ مه‌دریدی ئیسپانیدایه‌و هه‌میشه بیر‌و هۆشی لای ئه‌و یانه‌یه هه‌ربۆیه ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌و تواناكانی نه‌ماون.
ئه‌زمه‌ر: ته‌له‌فۆنی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خزمه‌تگوزارییدایه‌و جه‌ماوه‌ری عێراقیش له‌و ڕه‌فتاره‌یان بێزارن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی كووره‌ی عێراقی پاش دۆڕاندنی عێراق له‌كێشه‌كه‌ی ئیمرسۆنی به‌ڕه‌گه‌ز به‌ڕازیلی ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقی ته‌له‌فۆنه‌كانیان داخستووه‌و له‌به‌رامبه‌ر وه‌لامه‌كانی جه‌ماوه‌ری وه‌رزش دۆست خۆیان دزیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه كه زۆرێك له‌جه‌ماوه‌ری وه‌رزش دۆستی عێراقی له‌م ڕه‌فتاره‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق نیگه‌رانن و به‌ڕه‌فتارێكی نابه‌رپرسانه‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
یانه‌ی میلانی ئیتاڵی به‌لێهاتویی ڕۆناڵدینیۆی به‌رازیلی سه‌ركه‌وتنێكی نوێی تۆماركرد.
كه‌مێك به‌رله‌ئێستا كۆتایی به‌و یاریه هات كه‌له‌میانی كێبركێكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی "زیورخ"ی سویسری و "ئه‌یسی میلان"ی ئیتاڵی ئه‌نجامدرا، كه‌تێیدا یانه‌ی میلانی ئیتاڵی توانی به‌لێهاتویی ڕۆناڵدینیۆی به‌رازیلی و یاریزانی پێشوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، گۆڵه‌كه‌ش له‌لایه‌ن "شیفشینكۆی"ی ئۆكرانی له‌خوله‌كی "70" و پاش گواستنه‌وه‌یه‌كی جوان و ساحیرانه‌ی ڕۆناڵدینیۆ تۆماركرا، به‌مه‌ش یانه‌ی میلان به‌كۆی یاری هاتن و چون توانی چوار گۆڵ له‌یانه‌ی زیورخ بكات و له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها گۆڵێكی لێبكرێت.
یارییه‌كه كاتژمێر 3:30ی ئێواره به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر (نه‌وزاد هادی) و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و حزبی به‌ڕێوه‌چوو، كاتی ئاسایی یارییه‌كه به گۆلێك به‌رامبه‌ر بوون ته‌واوبوو، گۆلی یه‌كه‌م له خوله‌كی 73 له رێگه‌ی یاریزان (ئه‌یاد حه‌مید) یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تۆماركرا، به‌ڵام له خوله‌كی 82 یاریزان (رێباز ئه‌بابه‌كر) توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ یانه‌كه‌ی (بروسك) تۆمار بكات.
ئه‌و خوله له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌برا و ئه‌م یارییه‌ش له‌لایه‌ن ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی (سیروان سه‌لمان) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی هه‌رێمی كوردستان ناوبژیوانی كرا، دوای ته‌واو بوونی كاتی ئاسایی یارییه‌كه به لێدانی سزا به 4 گۆڵ بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ بۆ یانه‌ی بروسك یارییه‌كه كۆتایی پێكهات، به‌مجۆره یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر توانی نازناوی خولی برایه‌تی به‌رز بكاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له كۆتاییدا له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمێكدا له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی ئاماده‌بوو خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ردوو یانه و ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌كان دابه‌شكرا.
شنایده‌ری هۆڵه‌ندی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌توندی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ڤان پێرسی هاونیشتمانی كرد.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا "ویسلی شنایده‌ر"ی هۆڵه‌ندی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه "ڤان پێرسی" هاونیشتمانی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی له‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا سته‌می زۆری لێكردووه.
ناوبراو له‌و لێدوانه‌یدا وتی "كاتێك له‌لایه‌ن ڤان باستنی ڕاهێنه‌ره‌وه فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێده‌كرا كه‌لێدانه ڕاسته‌وخۆكان جێبه‌جێ بكه‌م، به‌لام ڤان پێرسی زۆر به‌خێرایی و بێ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم جێبه‌جێی ده‌كرد.
وتیشی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ هیچ یاریزانێك نه‌بوو ئه‌و لێدانانه جێبه‌جێ بكات جگه له‌من به‌لام یاریزانی ناوبراو بێ گوێدانه فه‌رمانه‌كانی باستن لێدانه‌كانی به‌خێرایی جێبه‌جێ ده‌كرد.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ